خوێندن سەربەخۆیە، ھەموو کەس مافی فێربوونی ھەیە

هەژی ئەکادیمی خزمەتگوزاریەکی ئـۆنلاینی سەربەخۆیە کە پێک ھاتووە لە ڤیدیۆی فێرکاری بێبەرامبەر لە بابەت و وانەی جیاوازدا وەک : وانەکانی بیرکاری، فیزیا، کیمیا، وە زیندەوەرزانی.

ئـێمە  یەک ئـامانجمان ھەیە: ئـەویش دابین کردنی پۆلی خوێندنی جیھانی بێبەرامبەرە بۆ ھەر کەسێک لە ھەر کات و شۆێنێکدا. ڕوونکردنەوە و وتنەوەی بابەتی نێو ڤیدێۆکانمان لە بابەتەکانی پۆلی دەیەمی  ئـامادەیی دەست پێدەکاتۆ. هەژی ئەکادیمی بابەتە ئـەکادیمیەکان لە خۆدەگرێت بە شێوازێکی ھاوچەرخ و بەسود و پرزانیاری بۆ ھەموو ئـەوانەی کە ھەم لە دەرەوە و ناوەوەی پۆلی خوێندن بەدوادا چوون دەکەن.

لە جیاتی کات بە فیڕۆدان و درێژکردنەوەی بێسود لەسەر بابەتی نا گرنگ، ڤیدیۆکانمان ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو باس کردنی بابەتەکان و ڕووناکی دەخاتە سەر ھەموو بیرۆکە گرنگەکان بە نموونەی سەرنج ڕاکێش و جیاواز. خۆشبەختانە بە تێبینی و پێشنیاری خوێندکارەکان پەرە بە هەژی ئەکادیمی دەدەین و ئـاسانتری دەکەین بۆ ڕێی چوونە ژوورەوە و سوود لێ وەرگرتن.

 

زۆر سوپاسی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان دەکەین کە هاوکارمان بوون بە پێی نوسراوی ژمارە (٦٨٤ج) لە رێکەوتی (١٣/٧/٢٠١٦) رەزاماندیان دەربری بۆ ئەوەی ئێمە بەم کارە پەروەردەییە گرنگە هەستین.

تیمەکەمان

Hazhy Rozh

هەژی ڕۆژ

هەژی ئەم خزمەتگۆزارییەی دەست پێکردوە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ خزمەتی تاکی کورد لە بواری پەروەردە و فێرکردن. هەڵساوە بە لە ئەستۆگرتنی وتنەوەی بابەتەکان. دەرچوی زانکۆی ئەمەریکی یە لە سلێمانی، لە بەشی ئەندازیاری

Our Team-Abas_Ahmad

عباس جوامێری

عباس ئەحمەد هومەر سەرۆکی ڕاوێژکارارەکانی (هەژی ئەکادیمی) یە. سەرپەرشتیاری پسپۆڕی وانەی بیرکاری یە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی. لە وەڕگێران و گونجاندن و دانان و پێداچوونەوەی کتێبەکانی (بیرکاری بۆ هەمووان) کاری کردووە لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەییەکاندا.

Our Team-Bzhy_Rozh

بژی رۆژ

بژی پارێزەری متمانە پێکراوی (هەژی ئەکادیمی) یە بە پلەی بەرپرسی بەشی یاسایی. دەرچوی زانکۆی جیهانە لە سلێمانی.

پەیوەندیمان پێوە بکە